Skip to main content

چۆن ئوتومبیله‌كه‌ت ئاماده‌ ده‌كه‌یت بۆ وه‌رزی زستان؟

زۆربه‌ی ئوتومبیله‌ نوێیه‌كان پیویستیان به‌ كاری چاكسازی زۆر نابێت ته‌نها چاكسازی وه‌رزی نه‌بێت، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت وه‌رزی زستان له‌شاره‌كانی خۆماندا گرانتره‌ ڕه‌نگه‌ تووشی چه‌ند حاڵه‌تێكی ناخۆشت بكات ئه‌گه‌ر هه‌ندێ شت فه‌رامۆش بكه‌یت له‌ ئوتومبیله‌كه‌تدا

1- ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی ساڵانه‌ ئاماده‌ ده‌كرێت ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ زۆری له‌ئیش كه‌وتنی ئوتومبیله‌كان له‌ وه‌رزی زستاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كێشه‌ی پاتری، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام لایته‌كان ئیش ده‌كه‌ن یان كارپێكردنی سیسته‌می گه‌رمكردنه‌وه‌ی كوشنه‌كان كه‌ ئه‌مانه‌ ده‌بنه‌ هۆی خراپكردنی پاتری ئوتومبیل به‌شێوه‌یه‌كی خێرا، وه‌ به‌تایبه‌تی گه‌رمكه‌ری جامی دواوه‌ی ئوتومبیل كه‌ بڕێكی زۆری ووزه‌ له‌ پاترییه‌كه‌ به‌كارده‌هێنێت، هه‌ربۆیه‌ پیویسته‌ دوای ڕوونبوونه‌وه‌ی جامه‌كه‌ راسته‌وخۆ ئه‌م كرداره‌ بوه‌ستێنیت.

2- پیویسته‌ به‌رده‌وام ئاگاداری ئه‌وه‌بیت كه‌ ده‌به‌ی ئاوی فڵچه‌كان بڕی ئاوی پیویستی تیادایه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی جامی پێشه‌وه‌، هه‌روه‌ها (Anti Freeze) ئه‌نتی فریز به‌كاربهێنیت بۆئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی پله‌ گه‌رما زۆر نزمه‌كان بگرێت و نه‌یبه‌ستێت.
3- هه‌روه‌ها پێویسته‌ دڵنیابیت له‌ باشی تایه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا ماوه‌یه‌كی زۆرترت پیویست ئه‌بێت بۆ وه‌ستان.و تایه‌كان رۆڵێكی باشیان ئه‌بێت بۆ وه‌ستانی ئوتومبیله‌كه‌ له‌كاتی ستۆپگرتن.
4- پاكو خاوێنی ئوتومبیله‌كه‌ت ڕابگره‌ به‌تایبه‌ت له‌ وه‌رزی زستاندا، له‌به‌رئه‌وه‌ی قوڕو خوێیه‌كان ژه‌نگ زیاتر دروست ئه‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌لای تایه‌كان.
5- پێویسته‌ گرنگییه‌كی زۆر بده‌یت به‌ سیسته‌می ڕووناككه‌ره‌وه‌ی ئوتومبیله‌كه‌ت و دڵنیابیت له‌وه‌ی كه‌ سه‌رجه‌م لایته‌كانت كارده‌كه‌ن، گرنگییه‌كه‌ی له‌ شه‌واندا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ راده‌ی بینین كه‌م ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ دڵنیاكردنه‌وه‌ له‌ سیسته‌می ڕووناككه‌ره‌وه‌ به‌یه‌كێك له‌ فاكته‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كان داده‌نرێت له‌ وه‌رزی زستاند.
6- ڕێنماییه‌كی تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شۆفێره‌كه‌ به‌تانییه‌ك له‌ناو ئوتومبیله‌كه‌یدا دابنێت بۆ كاتی پێویست، بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ی خۆی له‌ كاتی پێویستدا.
7- پێویسته‌ له‌سه‌ر شۆفێر ئاگاداربێت له‌ فلته‌ر و ڕۆنی مه‌كینه‌ هه‌وای تایه‌كان و ڕۆنی ستۆپ و پشكنینیان بۆ بكات، فڵچه‌ی جامی پێشه‌وه‌ به‌باشی كاربكات، هه‌روه‌ها دڵنیاكردنه‌وه‌ له‌ داخستنی جامه‌كان به‌باشی له‌كاتی به‌جێهێشتنی ئوتومبیله‌كه‌.
8- له‌گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ی كه‌ پێویسته‌ ئاگاداری بیت له‌كاتی وه‌رزی زستان و باراناویدا لێخوڕینه‌ به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند وه‌ ڕه‌چاوكردنی دووری دڵنیایی له‌نێوان ئوتومبیله‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ وه‌ستانی ئوتومبیله‌كه‌ت له‌سه‌ر زه‌وی ته‌ڕ یان به‌ستوو پێویستت به‌ دووری زیاتر ئه‌بێت.
9- شۆفێری به‌ڕێز ڕێنماییه‌كی تری گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ وه‌رزی زستاندا ئاگاداری تانكی به‌نزینه‌كه‌ت بیت كه‌ بڕی پێویستی تیادابێت ، چونكه‌ ئه‌گه‌ری دروست بوونی رووداوی هاتوچۆ زیاد ده‌بێت له‌ زستان و به‌ستنی شه‌قامه‌كان و ئه‌مه‌ش جه‌نجاڵی دروست ده‌كات و بڕێكی زۆرتری به‌نزین به‌كارده‌به‌یت.



Comments

Popular posts from this blog

4 رێنمایی بۆ پاراستنی پاتری مۆبایل و کۆمپیوتەرەکەمان (بەشی یەکەم)

دوای کڕینی ئامێرێکی ئەلیکترۆنی نوێ کە لەسەر پاتری کار دەکات، هەست دەکەین کە وردە وردە شەحنەکەی زوو روو لە دابەزین دەکات ، لەم بابەتدا ٤ رێنمایی دەخەینەروو کە پاتری ئامێرەکەمان دەپارێزێت.

* هەوڵ بدە شەحنکەرەوەی کۆمپانیای ئامێرەکەت و بەکاربهێنیت و سەرنجی ئەوە بدە کە بەرهەمێکی ئەسڵی بێت ، زۆر شەحن هەیە لە بازرەکان ئەسڵی نییە ئەمەش کاردەکاتە سەر پاتری مۆبایلەکەت یەنان کۆمپیوتەر.

* پەپێی ئەو توێژینەوانەی دەریان خستووە کە ئەو پاتریانەی شەحنەکانیان بە بەردەوامی لە نێوان ٨٠٪ بۆ ٥٠٪دا دەمێنێتەوە زیاترین بەرگە دەگرن، واتە هەوڵ بدە نەهێڵیت شەحنی ئامێرەکەت بە تەواوی بەتاڵ ببێتەوە یان روو لە کەم بوونەوە بکات.

*خۆت بەدوور بگرە لە شەحنکەرەوەی خێرا (fast charger)، مۆبایلەکەت بۆ شەحن کردنەوە بە USB چونکە ئەبێتە تێکدانت پاتری ئامێرەکەت.

*رێنمایەکی تر لەوانە ئەوەیە ۳  مانگ جارێک بهێڵە ئامێرەکەت شەحنەکەی بەتاڵ ببێتەوە و بە کوژاوەیی تا ١٠٠٪ شەحنی بکەرەوە.
techeye

نەخواردنی ژەمی بەیانی کاریگەری چی دەبێت لەسەر جەستە؟

نانی بەیانی بە گرنگترین ژەمی ڕۆژ دادەنرێت چونکە کاریگەری زۆر دەکاتە سەر تەندروستی مرۆڤ و ووزە دەدات بە جەستە.

بۆچی نابێت بوتڵه‌ ئاوەكان بخرێنە ناو فرێزه‌رەوە؟

ئەو بوتڵي ئاوانەی لە بازارەکاندا دەفرۆشرێن و دووبارە لە ماڵەکاندا بەکاردێنەوە و لە بەفرگردا دادەنرێن زیانی تەندروستی هەیەو پێویستە یەکجار بەکاربێت و دواتر فرێبدرێت