Skip to main content

چۆنیەتی ئامادەکردنی یاپراخی گەڵامێو بە ڕبەهەنار

کەرەستەکان:
-کوپ و نیوێک برنج
-1 پیازی جنراو
-نیو کوپ کەرەوزی جنراو
-چارەکە کوپێک نەعنای جنراو
-نیو کوپ ئاوی لیمۆ و 6 کەوچکی گەورە
-کەوچکێکی گەورە توێکڵی لیمۆی لە ڕنەدراو
-کوپێک و سێ چارەکی کوپێک ئاو (ماجی سەوزەواتی تێدا بتوێنەرەوە)
-40 گەڵا مێو         
-خوێ بەپێی ئارەزوو
-بیبەری ڕەش بەپێی ئارەزوو
-نیو کوپ زەیتی زەیتوون
-نیو کوپ ڕبەهەنار

ئامادەکردن:
1-لە قاپێکی قەبارە مامناوەندا برنج و پیاز و کەرەوز و نەعنا و خوێ و بیبەری ڕەش تێکەڵ بکە .
2- 6 کەوچکی گەورە ئاوی لیمۆ و سێ چارەکی کوپێک زەیتی زەیتوونی تێ بکە .
3-کەرەستەکان بە باشی تێکەڵ بکە پاشان گەڵا مێوەکە ڕابخە و کەمێک لە تێکەڵەی برنجەکەی تێ بکە .
4-گەڵاکە لە شێوەی ڕۆڵەدا بپێچەرەوە و لە مەنجەڵێکی مامناوەندا ڕیزی بکە .
5-لە قاپێکی تردا ڕبەهەنار و ئاوەکە و ئەو زەیتی زەیتوونەی ماوە لەگەڵ ئاوی لیمۆکە تێکەڵ بکە .
6-پاشان تێکەڵەی ڕبەهەنارەکەی بکە بەسەردا و بۆ ماوەی 50 خولەک بیکوڵێنە تاوەکو پێدەگات.

دواڕۆژ

Comments

Popular posts from this blog

نەخواردنی ژەمی بەیانی کاریگەری چی دەبێت لەسەر جەستە؟

نانی بەیانی بە گرنگترین ژەمی ڕۆژ دادەنرێت چونکە کاریگەری زۆر دەکاتە سەر تەندروستی مرۆڤ و ووزە دەدات بە جەستە.

4 رێنمایی بۆ پاراستنی پاتری مۆبایل و کۆمپیوتەرەکەمان (بەشی یەکەم)

دوای کڕینی ئامێرێکی ئەلیکترۆنی نوێ کە لەسەر پاتری کار دەکات، هەست دەکەین کە وردە وردە شەحنەکەی زوو روو لە دابەزین دەکات ، لەم بابەتدا ٤ رێنمایی دەخەینەروو کە پاتری ئامێرەکەمان دەپارێزێت.

* هەوڵ بدە شەحنکەرەوەی کۆمپانیای ئامێرەکەت و بەکاربهێنیت و سەرنجی ئەوە بدە کە بەرهەمێکی ئەسڵی بێت ، زۆر شەحن هەیە لە بازرەکان ئەسڵی نییە ئەمەش کاردەکاتە سەر پاتری مۆبایلەکەت یەنان کۆمپیوتەر.

* پەپێی ئەو توێژینەوانەی دەریان خستووە کە ئەو پاتریانەی شەحنەکانیان بە بەردەوامی لە نێوان ٨٠٪ بۆ ٥٠٪دا دەمێنێتەوە زیاترین بەرگە دەگرن، واتە هەوڵ بدە نەهێڵیت شەحنی ئامێرەکەت بە تەواوی بەتاڵ ببێتەوە یان روو لە کەم بوونەوە بکات.

*خۆت بەدوور بگرە لە شەحنکەرەوەی خێرا (fast charger)، مۆبایلەکەت بۆ شەحن کردنەوە بە USB چونکە ئەبێتە تێکدانت پاتری ئامێرەکەت.

*رێنمایەکی تر لەوانە ئەوەیە ۳  مانگ جارێک بهێڵە ئامێرەکەت شەحنەکەی بەتاڵ ببێتەوە و بە کوژاوەیی تا ١٠٠٪ شەحنی بکەرەوە.
techeye

بۆچی نابێت بوتڵه‌ ئاوەكان بخرێنە ناو فرێزه‌رەوە؟

ئەو بوتڵي ئاوانەی لە بازارەکاندا دەفرۆشرێن و دووبارە لە ماڵەکاندا بەکاردێنەوە و لە بەفرگردا دادەنرێن زیانی تەندروستی هەیەو پێویستە یەکجار بەکاربێت و دواتر فرێبدرێت