Skip to main content

Posts

Showing posts from September, 2017

چۆنیەتی ئامادەکردنی شۆربای مریشک بە شۆفان و سەوزەواتەوە

کەرەستەکان: -4 پارچە سنگی مریشک -4 کولەکە -4 تەماتە -3 گێزەر -پیازێکی قەبارە مامناوەندی لە ڕنەدراو -5 کەوچکی گەورە شۆفان -بەهاراتی: خوێ ،بیبەری سپی ،کاری -3 کوپێک ئاوی ئاسایی یان ئاوی مریشک -2 کەوچکی گەورە زەیتی زەیتوون
ئامادەکردن: 1-مریشکە کوڵاوەکە پارچە بکە و بە بەهارات خۆشی بکە . 2-سەوزەواتەکە بە قەبارەی مامناوەند بجنە. 3-بە زەیتی زەیتوونەکە پیاز سور بکەرەوە و دواتر مریشکەکە بۆ ماوەی 10 خولەک سور بکەرەوە. 4-سەوزەواتەکەی تی بکە و بۆ ماوەی 5 خولەک سوری بکەرەوە و ئاوەکەی تێ بکە تاوەکو دەکوڵێت . 5-ئاگرەکە کز بکە و شۆفانی تێ بکە و بۆ ماوەی دوو خولەک تێکەڵی بکە و بە گەرمی پێشکەشی بکە .
دواڕۆژ

سوودەکانی ڤیتامین A بۆ جەستە

ڤیتامینەکان بە گشتی سوودی تەندروستی زۆریان هەیە بۆ جەستە و پارێزگاری لە جەستە دەکەن.

لە ماڵەوە دۆندرمەی قەیسی ئامادە بکە

-کەرەستەکان: -دوو کوپ شەربەتی قەیسی -نیو کوپ شەکری بۆدرە -دوو کوپ کرێمی شل -دوو کەوچک ئاوی لیمۆ
ئامادەکردن: 1-شەربەت و ئاوی لیمۆ و شەکرەکە بدە لە خەڵاتی کارەبایی. 2-کرێمەکە بە خەڵاتی کارەبایی بگرەرەوە پاشان تێکەڵەی قەیسییەکەی تێ بکە. 3-بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بیکەرە فرێزەری بەفرگرەکەتەوە. 4-لە فرێزەر دەری بکە و دووبارە تێکەڵی بدەرەوە، سێ جار ئەم کارە دووبارە بکەرەوە تاوەکو وەک ئایسکرێمی لێ دێت.
دواڕۆژ

گرنگترین نیشانه‌كانی لاوازی‌و له‌كاركه‌وتنی فیت په‌مپی چیین؟

گرنگترین نیشانه‌كانی لاوازی‌و له‌كاركه‌وتنی فیت په‌مپی ئۆتۆمبیل ده‌خه‌ینه‌ڕوو، كه‌ گرفتی زۆربه‌ی شۆفێرانه‌ به‌تایبه‌ت له‌وه‌رزی هاویندا.

چۆنیەتی ئامادەکردنی شیرینی دۆنات

کەرەستەکان: -دوو كەوچکی گەورە سرکەی سپی -کوپێک شیر -دوو کەوچکی گەورە کەرە -کوپ و نیوێک شەکر -1 هێلکە -چارەکە کەوچکێکی بچوک ڤانێلیا -دوو کوپ ئارد -نیو کەوچکی بچوک بەیکینگ سۆدا -پروشەیەک خوێ -زەیت بۆ سورکردنەوە بەپێی ئارەزوو ئامادەکردن: 1- سرکە و شیر لە کوپێکی بچوکدا تێکەڵبکە و بۆ ماوەی 10 خولەک لە پەناوە دایبنێ تاوەکو کارلێک دەکات. 2- لە قاپێکی قەبارە مامناوەندا کەرە و شەکر تێکەڵبکە تاوەکو پێکهاتەیەکی کرێمیت دەست دەکەوێت. 3- هێلکە و ڤانێلیا و ئارد و بەیکینگ سۆدا و خوێی تێ بکە و بەردەوام تێکەڵیبدە. 4- وردە وردە تێکەڵەی شیرەکەی تێ بکە تاوەکو هەویرێکی نەرمت دەستدەکەوێت. 5-کەمێک ئارد بپرژێنە بە ڕوویەکی تەختدا و هەویرەکەی لەسەر بڵاوبکەرەوە و بیکە بە تۆپی بچوک بچوک. 6-بۆ ماوەی 6 خولەک لە پەناوە دایبنێ تاوەکو قەبارەکەی گەورە دەبێت و لە زەیتێکی گەرمدا سوری بکەرەوە تاوەکو پێ دەگات و ڕەنگەکەی دەگۆرێت بۆ ئاڵتونی.
دواڕۆژ

چه‌ند زانیارییه‌ك له‌باره‌ی تایه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ته‌وه‌

كۆمه‌ڵێك زانیاری له‌باره‌ی تایه‌ی ئۆتۆمبیله‌وه‌ پێویسته‌ له‌به‌یانیان په‌ستانی تایه‌ بپێوریت، چونكه‌ فێنكه‌ و ده‌توانین په‌ستانی ته‌واوی تایه‌كه‌ وه‌رگرین.

چۆنیەتی ئامادەکردنی مرەبای هەنجیر

کەرەستەکان:
-کیلۆگرامێک هەنجیر
-500 گرام شەکر
-کەوچکێکی بچوک ئاوی لیمۆی ترش

ئامادەکردن:

1-بۆ ئامادەکردنی شیلەکە شەکرەکە بکەرە ناو دوو کوپ ئاو و لەسەر ئاگر دایبنێ تاوەکو دەکوڵێت و چڕ دەبێتەوە.
2-هەنجیرەکە بە باشی بشۆرەوە و بیکەرە ناو مەنجەڵەکە و زوو زوو تێکەڵی بدە ،بەڵام بەبێ ئەوەی پانی بکەیتەوە ،هەروەها هەوڵبدە بڵقی سەر شیلەکە لاببەیت.
3-ئاوی لیمۆکەی تێ بکە و چاوەڕی بکە تاوەکو ڕەنگەکەی دەبێت بە هەنگوینی ،پێنج خولەکی تر چاوەڕێ بکە و دواتر لەسەر ئاگر لایبدە .
4-مرەباکە بەجێ بهێڵە سارد بێتەوە و دواتر بیکەرە شوشەیەکی پاکەوە.
دواڕۆژ

پێنج ڕێگای ئاسان بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم

بۆنی ناخۆشی دەم یەکێکە لەو کێشانەی بەشێک لەخەڵکی بێزارکردووە وە هۆکاری سەرەکی دروستبونی بۆنی ناخۆشی دەم بەهۆی نەشۆردنی دەم و ددانەکانەوەیە یان بەهۆی کلۆربونی ددان یاخود بەهۆی هەندێک جۆری خواردنەوەیە دروست دەبێت.

چاره‌سه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ئۆتۆمبێل

زۆركات ده‌بینین له‌وه‌رزی هاویندا ئۆتۆمبێله‌كان پله‌ی گه‌رمی بزوینه‌ره‌كانیان به‌رزده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا له‌شۆفێران ده‌كات نه‌توانن به‌رده‌وام بن له‌لێخووڕینی ئۆتۆمبێله‌كانیان‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ زیان به‌ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌گات.

چۆنیەتی ئامادەکردنی یاپراخی گەڵامێو بە ڕبەهەنار

کەرەستەکان: -کوپ و نیوێک برنج -1 پیازی جنراو -نیو کوپ کەرەوزی جنراو -چارەکە کوپێک نەعنای جنراو -نیو کوپ ئاوی لیمۆ و 6 کەوچکی گەورە -کەوچکێکی گەورە توێکڵی لیمۆی لە ڕنەدراو -کوپێک و سێ چارەکی کوپێک ئاو (ماجی سەوزەواتی تێدا بتوێنەرەوە) -40 گەڵا مێو          -خوێ بەپێی ئارەزوو -بیبەری ڕەش بەپێی ئارەزوو -نیو کوپ زەیتی زەیتوون -نیو کوپ ڕبەهەنار
ئامادەکردن: 1-لە قاپێکی قەبارە مامناوەندا برنج و پیاز و کەرەوز و نەعنا و خوێ و بیبەری ڕەش تێکەڵ بکە . 2- 6 کەوچکی گەورە ئاوی لیمۆ و سێ چارەکی کوپێک زەیتی زەیتوونی تێ بکە . 3-کەرەستەکان بە باشی تێکەڵ بکە پاشان گەڵا مێوەکە ڕابخە و کەمێک لە تێکەڵەی برنجەکەی تێ بکە . 4-گەڵاکە لە شێوەی ڕۆڵەدا بپێچەرەوە و لە مەنجەڵێکی مامناوەندا ڕیزی بکە . 5-لە قاپێکی تردا ڕبەهەنار و ئاوەکە و ئەو زەیتی زەیتوونەی ماوە لەگەڵ ئاوی لیمۆکە تێکەڵ بکە . 6-پاشان تێکەڵەی ڕبەهەنارەکەی بکە بەسەردا و بۆ ماوەی 50 خولەک بیکوڵێنە تاوەکو پێدەگات.
دواڕۆژ

(پلاك) ئۆتۆمبێل......چییه‌؟

پلاك یه‌كێكه‌ له‌گرنگترین به‌شه‌كانی ئۆتۆمبێل، كه‌ كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر توانای بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل.

چۆنیەتی ئامادەکردنی میڵک شەیکی نۆتێلا

کەرەستەکان: -کوپێک ئایسکرێمی ڤانێلیا -نیو کوپ نۆتێلا -کوپێک شیر -کرێم شانتی
ئامادەکردن: 1-ئایسکرێم و نۆتێلا و شیرەکە بدە لە خەڵاتی کارەبایی . 2-پاشان دابەشی بکە بەسەر چەند پەرداخێکدا . 3-لەکۆتاییدا ڕووی میڵک شەیکەکە بە کرێم شانتی و کەمێک نۆتیلا بڕازێنەرەوە و پێشکەشی بکە .
دواڕۆژ

چۆن ئوتومبیله‌كه‌ت ئاماده‌ ده‌كه‌یت بۆ وه‌رزی زستان؟

زۆربه‌ی ئوتومبیله‌ نوێیه‌كان پیویستیان به‌ كاری چاكسازی زۆر نابێت ته‌نها چاكسازی وه‌رزی نه‌بێت، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت وه‌رزی زستان له‌شاره‌كانی خۆماندا گرانتره‌ ڕه‌نگه‌ تووشی چه‌ند حاڵه‌تێكی ناخۆشت بكات ئه‌گه‌ر هه‌ندێ شت فه‌رامۆش بكه‌یت له‌ ئوتومبیله‌كه‌تدا

چۆنیەتی ئامادەکردنی شیرینی غەریبەی سوری

کەرەستەکان: -500 گرام ئارد -250 گرام ڕۆن (لە پلەی ئاسایی ژووردا) -125 گرام شەکری کوتراو -100 گرام فستقی حەلەبی
ئامادەکردن: 1-ڕۆن و ئارد بە باشی تێکەڵ بکە تاوەکو یەک دەگرن . 2-وردە وردە شەکرەکەی تێ بکە تاوەکو هەویرێکت دەست دەکەوێت . 3-پاشان هەویرەکە بۆ ماوەی 30 خولەک بکەرە سەلاجەوە ،دواتر بە ئارەزووی خۆت بیبڕە یان بیدە لە قاڵب. 4-بیکەرە فڕنێکەوە پێشتر گەرمکرابێت و لەسەر 150 پلە بۆ ماوەی 10 خولەک بیبرژێنە.
دواڕۆژ

بۆچی ده‌بێت ڕۆن ئیستۆپ بگۆڕیت

پێده‌چێت زۆر كه‌س زانیاری نه‌بێت له‌سه‌ر گۆڕینی ڕۆن ئیستۆپ له‌ئۆتۆمبێلدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ ده‌بێت ڕۆنه‌كه‌ی بگۆڕیت.

چۆنیەتی ئامادەکردنی شیرینی مۆز بە بسکیتەوە!

کەرستەکان: -دوو کوپ بسکیتی کوتراو -100 گرام کەرەی تواوە بۆ چینی بسکیتەکە -دوو کەوچکی گەورە شەکر بۆ چینی بسکیتەکە. -دوو قتوو پەنیری کرێمی -قتوویەک شیری چڕی شیرینکراو بۆ چینی کرێمەکە -کەوچکێکی بچوک ڤانێلیا بۆکرێمەکە -دوو قتوو ئەنەناسی پاكکراو بۆ چینی سەر و کرێمەکە -3 قاش مۆز بۆچینی سەرو کرێمەکە -کرێم شانتی بۆ چینی سەرو مۆز و ئەنەناسەکە -چارەکە کوپێک گێلاس بۆ ڕازاندنەوە
ئامادەکردن: 1-بسکیتە وردکراوەکە لەگەڵ کەرەی تواوە و شەکر تێکەڵبکە و بیکەرە قاپێکی پایرێکس یان قاپی بچوک بچوکەوە. 2-پەنیرە کرێمیەکە و شیرە چڕەکە و ڤانیلیا بە خەڵاتی کارەبایی تێکەڵبکە. 3-پاشان کرێمەکە بکەرە سەر چینی بسکیتەکە لەگەڵ بڕێک ئەنەناس و مۆز ، ئەم کارە دووبارە بکەرەوە تاوەکو چەند چینێکت دەست دەکەوێت. 4-ڕووەکەی بە کرێم شانتی و گێلاس بڕازێنەرەوە.
دواڕۆژ

چۆنیه‌تی پارێزگاریكردن له‌گه‌رمبونی بانسه‌كان

له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیلدا له‌یه‌كێك له‌لێژایی‌و ناوچه‌ شاخاوییه‌كان، تێبینی ده‌كه‌یت كه‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ خۆی خێرا ده‌بێت‌و شۆفێره‌كه‌ش ناچار ده‌بێت هێواشی بكاته‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی ئیستۆپ گرتنه‌وه‌،

چۆنیەتی ئامادەکردنی زەڵاتەی ئیتشی تورکی

کەرەستەکان: -کوپێک ساوەری ورد -نیو کوپ مەعدەنوسی جنراو -2 تەماتەی جنراو -1 پیازی جنراو -دوو کەوچکی گەورە زەیتی ڕووەکی -دوو کەوچکی گەورە دۆشاوی تەماتە -نیو کەوچکی بچوک زیرە --یەک چڵ پیازی سەوزی جنراو -چارەکە کوپێک نەعنا -3 کەوچکی گەورە ئاوی لیمۆ دوو کەوچکی گەورە ڕبەهەنار -چارەکە کوپێک زەیتی زەیتوون -پروشەیەک خوێ
ئامادەکردن: 1-بۆ ماوەی 15 خولەک ساوەرەکە بکەرە ناو ئاوەوە. 2-زەیتەکە گەرم بکە و پیازەکەی پێ سور بکەرەوە پاشان ئاو و زیرە و دۆشاوی تێ بکە و بۆ ماەی 20 خولەک لەسەر ئاگر بەجێی بهێڵە تاوەکو پێ دەگات . 2-تەماتە و مەعدەنوس و پیازی سەوز و نەعنا و ساوەرەکە تێکەڵ بکە پاشان تێکەڵەی پیازەکە بکە بەسەریاندا . 3-بە خوێ و زەیتی زەیتوون و ڕبەهەنار زەڵاتەکە خۆش بکە . 4-ڕووی زەڵاتەکە بە گەڵای نەعنای سەوز بڕازێنەرەوە و پێشکەشی بکە .
دواڕۆژ